به ئامادەبوونی زانایانی ئایینی شێعه و سووننە کۆڕبەندی یەک هەزار کەسیی زەکات له سنه بەڕێوەچوو
بەشی ئێران/ کوردستان – نوێنەری وەلی فەقێ له پارێزگای کوردستان و نوێنەری خەڵکی سنه له مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری وتی: شەست له سەدی زەکاتی پارێزگا تەرخانی کەمدەرامەتان له بەشه جیاجیاکاندا دەکرێت و پرۆسەی بەرنامه داڕشتن و سیاسەتەکان به ئاراستەیەکدا مل بنێن که بنەماڵە هەژار و بێدەرەتانەکانیش بتوانن له ڕێی سەرچاوەی دارایی زەکاتەوه ببنه خاوەن پیشه و کارخولقێن و تێچووی دابین کردنی خانووبەرەی ئەم بنەماڵانه له ڕێی کار و پیشەوه تەیار بکرێت.
نظرات شما عزیزان:
+ نوشته شده در 8 دی 1395 ساعت 23:55 توسط سجاد
| تعداد بازديد : 110